توركيا: پێويستە چارەنووسى ئەفغانستان بدرێتە دەست خۆيان تورکیە

نوچەنێت:

ئەمڕۆ سێشەممە (12)ى تشرينى يەكەمى (2021)، ماڵپەڕى سەرۆكايەتیى كۆمارى توركيا بڵاويكردەوە، رەجەب تەيب ئەردۆغان لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفراسەوە بەشدارى لە لووتكەى لە وڵاتانى كۆمەڵەى (20) دەکات سەبارەت بە دۆخى ئەفغانستان.

ئەردۆغان لە وتارەكەى رايگەياند، "ئێمە لە ئەفغانستان رووبەڕووى واقيعێكى سياسى و جيۆسياسى نوێ بووينەوە، پێويستە زۆر بەخێرايى ئاسايش و سەقامگيرى لەو وڵاتە دابين بكەين، نەك تەنيا لەسەر ئاستى ناوچەيى، بەڵكو پێويستە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى هەوڵى ئەو كارە بدەين، ئەوەش هەنگاوێكى زۆر گرنگە بۆ دابينكردنى سەقامگيرى لەو وڵاتە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان گوتى، "پێم وايە كۆمەڵەى (20) مينبەرێكى هەماهەنگى سەرەكييە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگەرييەكان لە جيهان رووبەڕوومان دەبنەوە، رووداوەكانى ئەفغانستان لێكەوتەى ئابوورى و دارايى و سياسى و مرۆيى هەيە، ئێمە لە چوارچێوەى كارەكانى ئەو كۆمەڵەيە پێشوازى لەو دۆسيە دەكەين، سوپاسى ئيتاڵياش دەكەين، كە سەرۆكايەتى خولى ئێستا دەكات، ئەو دەرفەتەى رەخساند بيروبۆچوونەكانمان سەبارەت بە باردۆخى ئەفغانستان ئاڵوگۆڕ بكەين".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان ئاماژەى بەوەكرد، "ئێمە لە ئەفغانستان رووبەڕووى واقيعێكى سياسى و جيۆسياسى نوێ بووينەوە، پێويستە زۆر بەخێرايى ئاسايش و سەقامگيرى لەو وڵاتە دابين بكەين، نەك تەنيا لەسەر ئاستى ناوچەيى، بەڵكو پێويستە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى هەوڵى ئەو كارە بدەين، ئەوەش هەنگاوێكى زۆر گرنگە".

ئەردۆغان راشيگەياند، "هێشتنەوەى كەناڵەكانى گفتوگۆ لەگەڵ تاڵيبان كارێكى پێويستە، دروستكردنى حكومەتى بنكەفراوانى نوێ لەو وڵاتە پێويستى بە ئارامگرتن و هەنگاوى پێويست هەيە، گەلى ئەفغانى هەوڵدەدات بەربەسەكانى بەردەم نەبوونى سەقامگيرى و ململانێ و تيرۆر نەهێڵێت، كە زياتر لە (40) رووبەڕوويان دەبێتەوە، ئەوە جگە لەو ئاڵۆزييەى دۆخى سياسى، كە لەو وڵاتە هەيە".

سەرۆكى توركيا گوتيشى، "كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى مافى ئيدارەدانى گەلى ئەفغانى نييە، پێويستە چارەنووسيان بۆ ئەو ماوەيە بدرێتە دەست خۆيان، هەروەها پێويستە هاوكارى بەهێزى گەلى ئەفغانى بكرێت، ئێمە رووبەڕووى قەيرانى مرۆيى بووينەوە، ئەوەش دەبێت دووربێت لە پڕۆسەى سياسى".

ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "مانگى سوورى توركيا بەو دواييە (33) تۆن خۆراك وەك هاوكارى بەسەر خەڵك دابەشكردووە، ئێستا كار لەسەر هاوكارى زياتر دەكەین، ئێمە بەردەوام دەبين لە سەر ئەركى برايەتيمان بەرانبەر گەلى ئەفغانى لەو رۆژگارە ناخۆشەى ئێستايان".

سەبارەت بە هەڕەشەى بەردەوامى تيرۆريش لە ئەفغانسان ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، "رووداوەكانى ئەفغانستان بووە زيادبوونى شەپۆلێكى نوێى كۆچكردن، وڵاتەكەمان ئێستا زياتر لە پێنج مليۆن ئاوارەى لێيە، سێ مليۆن (600) هەزاريان پەنابەرى سوورين، توركيا بەرگەى شەپۆلى پەنابەرانى ئەفغانستان ناگرێت، ئەو شەپۆلە لە سنوورەكانى باشوور و رۆژهەڵات كاريگەرى لەسەر وڵاتانى ئەوروپا دەبێت".

لە كۆتايى قسەكانى ئەردۆغان گوتى، "بەپێويستى دەزانم كۆمەڵەى (20) پرسەكانى كۆچكردن و دەركردنى بە زۆر لە خشتەى كارەكانى بهێڵێتەوە، رەچاوى لێكەوتە ئابوورييەكانى جيهانيش بكات، بۆ ئەوەش پێشنياز دەكەم، گروپێك لەناو ئەو كۆمەڵە دروستبكرێت، بۆ پێدانى ديدى نوێ بە شێوەيەكى بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ ئەو كێشە جيهانييە، ئێمە تموحى ئەوەمان هەيە سەرۆكايەتى ئەو كۆمەڵە بكەين، متمانەشم بەوە هەيە دەرفەتێكى گرنگە بۆ گرتنەبەرى هەنگاوى پێويست لەو بوارە لەو ماوەى ئەندەنوسيا سەرۆكايەتى دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین