ئەو كتێبانەى لە توركيا قەدەغە دەكرێن، لە ئەڵمانيا بڵاو دەكرێنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (12)ى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، جان دۆندار رايگەياند، "لە ئەڵمانيا دەزگايەكى چاپ و بڵاوكردنەوەى دامەزراندوە، ئەو كتێبانە چاپ دەکات، كە لە توركيا قەدەغەكراون، لە دوو هەفتەى داهاتووش يەكەم كتێب بەزمانى توركى و ئەڵمانى بڵاودەكاتەوە"
دۆندار گوتيشى، "بەهۆى ئەو فشارە زۆرانەى لەو دواييە خرايە سەر رۆژنامەنووسان، لە توركيا دەرفەتێك بۆ نووسين نەمايەوە، رێگرى لە بڵاوكردنەوەى چەندين كتێب كرا، بۆيە ناوەندەكەى دەبێتە پەناگەيەك بۆ ئەو نووسەرانەى لە توركيا کە رێگرى لە بڵاوكردنەوەى كتێبەكانيان كراوە".
سەرنووسەرى رۆژنامەى جمهوريەت ئاماژەى بەوە كرد، "وەزارەتى پەروەردەى نيشتيمانى توركيا (900) هەزار كتێبى قوتابخانەى لە ناوبرد، چونكە بابەتێكى منى تێدا بوو".
جان دۆندار ئەوكاتەى سەرنووسەرى رۆژنامەى جمهوريەتى توركى بوو لە (2014) گرتە ڤيديۆيەكى بڵاوكردەوە، كە چەك و تەقەمەدى بۆ گروپە توندڕەوەكانى سووريا دەگوازێتەوە، حكومەتى توركيا بە غياب سزاى (27) ساڵ زيندانيكردنى بەسەردا سەپاند".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment