کارگێرێکى مەڵبەندى سێى یەکێتى: لە هەولێر مافى خۆمان پێنەدراوە کوردستانی
لەسەر ئەنجامە بەراییەکانى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، کارگێڕێکى مەڵبەندى سێى یەکێتى لە هەولێر، ڕاگەیدەگەیێنێت، "هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بە پاکى بەڕێوەنەچووە و مافى خۆمان پێنەدراوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، شێروان عەبدوڵا، کارگێری مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، " پێمانوانییە هەڵبژاردنى ئەمجارە بە راستی و پاکی بەرێوە چووبێت، ئەنجامەکان دەستکاری کراون، یەکێتی مافی خۆی پێنەدراوە لە هەولێر."

دەشڵێت، "ئەگەر پێداچوونەوە بکرێت بە دەنگەکان بە دڵنیایەوە دەنگی یەکێتی زیاترە لەوەی کە راگەیێەندراوە."

ئەو کارگێر مەڵبەندەى سێى یەکێتى، سەبارەت بە دەرنەچوونى بەربژێر فەیسەڵ کەریم خان بە نوچەنێتى گووتی، "ئێمە لامان وایە ئەو دەنگەی هێناویەتی بەقەد ئەوەیە کە دەربچێت بەڵام بە دڵنیایەوە دەستکاری دەنگەکان کراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین