شاناز هیرانی: مسۆگەرکردنى ژمارەیەکى زۆرى کورسى پەرلەمان لەلایەن ژنانەوە هەنگاوێکى گەورە بوو هەواڵ

نوچەنێت:

لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق، لایەنە سیاسییەکان ئەمجارە ژمارەیەکى زۆرى ئافرەتانیان بەربژێرکردوو، چاودێرێکى سیاسی دەڵێت، بەشێک لە بەرپژێرە ئافرەتەکان بەدەنگى خۆیان دەرچوون، نەک وەک کۆتا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، شاناز هیرانی، چاودێری سیاسی لەبارەى دەرچوونى ژمارەیەکى زۆرى بەربژێرى ئافرەت لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، " لە هەڵبژاردنەکانی ئەوجارەی عێراق ژنان لە ملمانێی و پێشبرکێیەکی بەرفراوان دابوون لەگەڵ پیاواندا، لە کۆی  (3243) کاندید (1000) یان ژن بوون لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە."

دەربارەى دەرچوونى ژمارەى ئەو ئافرەتە بەربژێرانە، شاناز هیرانى ئاشکراى دەکات، "لە پێشهاتێکی چاوەروان نەکراویشدا (97) ژن توانیان ئەندامیەتی پەرلەمان مسۆگەر بکەن، کە (57) بەهێزی دەنگەکانی خۆیان بوو، هەروەها بەپێی پشك و رێژەی ژن کە لە (25%)یە، بەڵام ژنان (14%) لەو رێژەی تێپەراند. لە هەرێمی کوردستانیش تا ئێستا (17) ژن توانیویانە ئەندامیەتی پەرلەمان مسۆگەر بکەن."

ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەشی بەوەشکرد، "ئەو ژنانەی بە دەنگی خۆیان دەرچوون ناچنە خانەی کۆتا، بەڵكو بەهێزى دەنگى خۆيانە. کۆتا لەو شوێنانە پەیراو کراوە کە ژنان تێدا دەبوایە لە بازنەیەك دەرنەچوونە ئەوکات پیاوێك لادراوە لەوێ سیستەمی کۆتا جێبەجێ کراوە."

دەرچوونى ژمارەیەکى زۆرى ژنان بۆ پەرلەمانى عێراق، بە بۆچوونى شاناز هیرانى، "هەنگاوێکی گەورەیە، ئەمەیش دەگەرێتەوە سەر توانای و حەزی ئافرەتان بۆ گۆرانکاریکردن لە پرسی ژنان یاخود لە دروستکردنی بریار و بەشداریکردنێکی کاراتر لە پرۆسەی سیاسی لەعێراقدا، چونکە هەروەك دەزانرێت تاکو ئێستا لە عێراق لەبەر دابونەریتی کۆمەڵگا ژنان قوربانی سەرەکی ئەو دەسەڵاتەن، ئەوانە هەموو پاڵنەربوون بۆ ئەو ژنانەی کە ژمارەیەکی زیاتر خۆیان بەربژێر بکەن لەرێگای پەرلەمان گۆرانکاری لە دۆزی ژن بکەن."

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین