رونکردنەوە لە بارەی دەنگی تەقینەوەکە دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤-١٠-٢٠٢١، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک شاری هەولێر دەبیسترا، بەمە هاوڵاتییان توشی دڵەڕاوکێ بوون، پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: ئەم تەقینەوانەی ئە مڕۆ بیستران، لە چۆڵەوانییەکی نزیک شاری هەولێر بوو، هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەولێر  چەند ماددەیەک تاقیدەکەنەوە.

دانیشتوانی شاری هەولێر و بە تایبەتیش شارۆچکەی عەینکاوە، گوێبیستی تەقینەوەکەبوون، پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات نیگەران نەبن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین