سەعد حەریری داوایەک ئاراستەی هێزەئەمنییەکان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچەنێت

دوای ئەوەی سەدان کەس لە لایەنگرانی حزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی ئەمەل رژانە سەرشەقامەکان، دژی ئەو دادوەرەی کە دۆسیەی تەقینەوەکەی بەیروتی پێسپێردراوە، خۆپیشاندانەکە توندوتیژی لێکەوتەوەو بەپێی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان، تا ئێستا شەش کەس کوژراون و ٣٠ کەس برینداربوون.

لە رێکەوتی ٤ی ئابی ٢٠٢٠، بە هۆی تەقینەوەیەک لە بەیروت ٢١٤کەس گیانیان لە دەستداو ٦هەزار کەس برینداربوون. خەڵکی لوبنان ئەمە بە کەمتەرخەمی حکومەت و هێزەئەمنییەکانی لوبنان دەزانن.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان سەعد حەریری رایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ لە بەیروت رویدا لە دیمەنەکانی گولەبارانکردنی خەڵک، بەکارهێنانی قازیفە و بڵاوبوونەوەی چەکداران، دووبارە شەری ئەهلیمان بیر دەخاتەوە، کە ئەمەش جێگای رەتکردنەوە و ئیدانەکردنە. 

سەعد حەریری داوا لە لە شکرو هێزی ئەمنی لوبنان دەکات، توندوتیژی و کوشتار رابگرن.

سەرچاوە

سکای نیوزی عەرەبی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین