تەرمی ژنێک لە پزیشکی دادی رانیەیە هەواڵ

نوچەنێت

پۆلیسی راپه‌ڕین دەڵێت، شەوی رابردوو ته‌رمی ژنێك گەێندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری پەت بە ملییەوە دیاربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "شەوی رابردوو١٤/١٥-١٠-٢٠٢١، ئاگادار کراونەتەوە لەلایەن نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە بوونی تەرمی ئافرەتێک بە ناوی (د، آ، م ) لە دایک بووی ٢٠٠١ کە ژنی ماڵەوەیە دانیشتووی ڕانیە گەرەکی ڕاپەرین، بە ووتەی کەسوکاری ژنەکە ناوبراو لەماڵی خۆیان بە پەت خۆی هەڵواسیەوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

بەپێی زانیارییەکان هۆکاری خۆخنکاندنەکەشی ئەوە بووە کە داوای لە هاوسەرەکەی کردوە بڕۆنە دەرەوەی وڵات، هاوسەرەکەشی پێی وتوە تا وەرزی بەهار ناچین، لەبەر ئەوە ژنەکە خۆی کوشتوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین