ڤیولا ڤون: هاووڵاتییانى عێراق بە بایکۆکردنى هەڵبژاردن سزاى لایەنە سیاسییەکانیاندا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکى چاودێرانى یەکێتى ئەوروپا هۆشدارى دەدات لە ڕاگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى نوێنەرانى عێراق و دەشڵێت، خەڵکى عێراق بە بایکۆتکردن سزاى بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانیان دا.

ڤیولا ڤون، سەرۆکی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بە کوردستان 24ی راگەیاند، نەچوونى ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتێى عێراقى بۆ دەنگدان، جۆرێکە لە سزادانى لایەنە سیاسییەکانە.

سەرۆکی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، ئاماژە بەوەشدەکات، یەکێک لە هۆکارەکانى کەمى ڕێژەى بەشدارى دەنگدەران لە عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەها دروستبوونى کێشە لە ئامێرەکانى دەنگدان و کەمى بەشدارى ئاوارەکان بە پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق یەکێکى تر بوو لە هۆکارەکان.

 بەشێك لە دەنگدەران سزای لایەنە سیاسیەکانیان داوە، هاوکات کێشەی تەکنیکی لە رۆژی هەڵبژاردن و کەمی بەشداری کردنی ئاوارەکانیش بە هەمان شێوە، هۆکار بوون بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەشداریکردن له‌ پرۆسه‌كه‌دا. 

جێگەى ئاماژە پێدانە، ڕۆژى (10-10-2021) پرۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێى ڕاگەیێندراوى فەرمى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، تەنها (41%) خەڵک بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردنیان کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین