لە نامۆیەکانی هەڵبژاردنی عیراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە دوایین هەڵبژاردنی عیراق، سەرکەوتنی ژنێکی مردوو، کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی نۆچەی دەرچووی ژنێکی مردوو لە دوو مانگ پێش هەڵبژاردنی گشتی عیراقی، شەپۆڵێک لە رەخنەگرتن و گەنگەشەی سیاسی و لە سەر تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دروستکردووە.

بەشێوەیەکی لەناکاو ناوی "ئەنسام مانۆئێل ئەسکەندەر"، لە نێوان بەربژێرەکان، 2397 دەنگی بەدەستهێناوە و لە بازنەی هەڵبژاردنی مەسیحیەکانی بەغدا دەرچووە، ناوبراو لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ بەربژێری لیستی حەیدر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بووە و لەم هەڵبژاردنەش بەربژێری لیستی کۆتای مەسیحییەکان.

 بە گوێرەی پەیجی سەر بە ئەنسام، ناوبڕوا بەهۆی نەخۆشی پەتای کۆرۆنا، دوو مانگ پێشتر کۆچی دویی کردووە کردووە.

سەرچاوە: سکای نیوز

اسم أنسام في قائمة المرشحين

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین