سوپاى توركيا خۆى بۆ هێرشكردنەسەر ڕۆژئاواى کوردستان ئامادە دەكات تورکیە

نوچەنێت:

دواى هەڕەشەکانى سەرۆک کۆمارى توركيا بۆ هێرشكردنە سەر باكوورى سويا، سوپاى ئەو وڵاتە لە سنوورەكانى باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا سەرقاڵى خۆ ئامادەكردنن بۆ ئۆپراسيۆنى سەربازى دژى هێزە كوردييەكان.

ئەمڕۆ شەممە (16)ى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (عەربى٢١) بڵاويكردەوە، بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى (ميللەت)ى توركى، سوپاى توركيا لەسەر سنوورەكانى باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا سەرقاڵى ئامادەسازييە بۆ هێرشكردنەسەر هێزەكانى (هەسەدە).
ئامانجى توركيا لەو ئۆپراسيۆنە نوێيە، ئەوەيە بە قووڵاى (30) كيلۆمەتر بچێتە ناوچەى رۆژئاواى جەرابلوس و سەرى كانى، تا دەگاتە سنوورەكانى عێراق، ئەو هەوڵەى توركيا لە چوارچێوەى وەك خۆى ناوى ناوە دروستكردنى ناوچەى ئارامە.
ئەو رۆژنامە توركييە ئاماژەى بەوەش كردوە، "سوپاى نشتمانى سووريا، كە لەلايەن توركياوە پاڵپشتى دەكرێت، بە نيازە هێرش بكاتە سەر چوار پێگەى ستراتيژى هێزە كوردييەكان لە ناوچەكانى عەين عيسا و تەلتەمر، كە دەكەونە سەر رێگەى نێودەوڵەتى (ئێم 4) كە گرنگى ستراتيژى هەيە".

راپۆرتەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، پێشبينى دەكرێت هێرشەکە وشکانى بێ و بە دوو قۆناغ ئەنجام بدرێت، توركيا پاساوى ئەوەيە هێزە كوردييەكان لەو ناوچانە بووينە مەترسى بۆ سەر ئاسايشى نەتەوەيى وڵاتەكەى. 

ئامانجى توركيا لەو هێرشانە گەیشتنە بە مەنبەج، كە دەكەوێتە دەوروبەرى حەلەبى رۆژهەڵات، ئەو ناوچەيەيەش گرنگى خۆى هەيە، چونكە ئاسانكارى دەكات بۆ كۆنتڕۆڵى كۆبانى، ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى ئۆپۆزسيۆنى سووريا بە رۆژئاواى فوڕات دەبەستێتەوە، كە لە ژێر دەسەڵاتى هێزەكانى سوپاى نيشتمانى سووريايە.

ماوەى چەند رۆژێكە بەرپرسانى باڵاى توركيا بەردەوام هەڕەشەى هێرشى سەربازى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەكەن، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانى ئەمريكا و رووسيا هيچ وەڵامێكى هەڕەشەكانى توركيايان نەداوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین