ئێران: لەماوەی شەش مانگدا 719 منداڵ لە ژنانی خوار تەمەن 14 ساڵ لەدایک بوون ئێران

نوچەنێت

لە شەش مانگ و 16 رۆژی سەرەتای ئەمساڵ، سەدان منداڵ لە ئێران لە دایک بوون، کە دایکیان 10 بۆ 14 ساڵ زیاتر تەمەنیان تێنەپەڕیوە. ساڵی رابردوو رێژەی هاوسەرگیری ئەم تەمەنانە لە چاو ساڵی پێشتری ١٠% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. لە کاتێکدا ئاماری نافەری لەوە زۆر زیاترە.

بەگوێرەی ئاماری راگەیەندراو لەلایەن رێکخراوی ” ثبت احوال“ (تۆماری ناسنامە) کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەرەتای ساڵی 1400 (2021) تا 16 یەکەم مانگی پاییز، ٧٩١ منداڵ لەلایەن هاوسەرانی کەم تەمەنی نێوان 10 بۆ 14 ساڵ لە دایک بوون.

هەوڵنێری ئیسنا، رۆژی هەینی رابردوو، لە زاری ئەو رێکخراوەوە رایگەیاند، ئەم ژمارانە پەیوەندی بە ئامارە سەرەتاییەکانەوە هەیە, لەوانەیە لە پێداچوونەوەی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردا بێت. ئاماری ”ثبت احوال“ کە بە جیاکردنەوەی پارێزگاکان بڵاوکراوەتەوە، دەرخەری ئەوەیە کە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە لەدایکبوونی 248 منداڵ لە دایکانی ژێر 14 ساڵ بەرێژەیەکی زۆر لە پێش هەموو پارێزگاکانی ترەوەیە.

بەرزبوونەوەی زیاتر لە 10%ی هاوسەرگیری منداڵان

بەگوێرەی ئاماری ئەم ناوەندە، لە ساڵی رابردوو، 31 هەزار و 379 کچی تەمەن 10 بۆ 14 ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە و ئەم رێژەیە لەچاو ساڵی پێشووتری 10.5% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 هەروەها لە ئاماری هاوسەرگیری ساڵی 1399 (2020) 5% کچانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ بوون.

ئاماری فەرمی و ئاماری دروست

بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران، تەمەن هاوسەرگیری، بە لانیکەم 13 ساڵ دیاری کراوە. ئەم یاسایە بە هەموو ئەو رەخنانەی کە لێی دەگیریێت، هێشتا پێشێل دەکرێت. لە لە هەندێک حاڵەتدا کچانی کەم تەمەنتر سەرەتا بە شەرعی مارە دەکرێن و دوای گەیشتن بە 13 ساڵی هاوسەرگیرییەکەیان بەشێوەی فەرمی تۆمار دەکرێت.

مەحموود عەباسی، سەرۆکی مەرجەعی نیشتمانی کونوانسیۆنی مافی منداڵ، بە هەوڵنێری ئیسنای گوتووە ”بە شێوەی سرووشتی لە چوارچێوەی هاوسەرگیری منداڵان، ئاماری راستی هاسەرگیرییە پێشوەختەکان زۆر زیاترە لەوەی لە ئامارە فەرمیەکان رادەگەیێندرێت.

عەباسی دەڵێت، زۆربەی بنەماڵەکان بەهۆی نیگەرانییان لە دەرئەنجامی کارەکەیان و تۆمەتبار بوونیان، ترس لە سەرزەنشت کردنیان و هۆکارەکانی دیکە، هاوسەرگیری منداڵەکانیان بە بێدەنگی ئەنجام دەدەن و تۆماری ناکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین