پەرلەمانتارێکی ئێران: سەرۆککۆمار داوای لێبوردن بکات ئێران

نوچەنێت

پەرلەمانتارێکی پێشووی ئێران دەڵێت، سەرۆککۆماری ئێران سوکایەتی کردووە و دەێت داوای لێبوردن بکات.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکۆماری ئێران لەمیانەی سەردانێکی بۆ تەختی جەمشید (شارێکی کۆنی ئێرانە بۆ ماوەی 200 ساڵ شار بووە و لەو کاتەدا 43 هەزار و 600 کەس تێدا ژیاون و پایتەختی ئیمپراتۆریەتی پاشاکانی هخامنشی بووە) لەگەڵ ئاماژەدان بە لایەنە هونەرییەکانی گوتی ”پەیامێکی دیکەی تەختی جەمشید، بۆ ستەمکارانە، کە بزانن چارەنووسی کەسانێک کە زڵم لە خەڵک دەکەن چییە“.

بەهرام پارسایی، نوێنەری پێشووی شیراز لە پەرلەمانی ئێران، قسەکانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانی بە سوکایەتی بە ناسنامەی نیشتمانی ئێرانییەکان زانی و دەڵێت، ئەگەر ئەو بەڵگەیەکی لەبارەی زڵم و زۆر_ی شارستانیەتی ئێران لە سەردەمی کۆندا هەیە رایبگەیەنێت و ئەگەر نا داوای لێبوردن بکات.

پارسایی جەختی لەوە کردۆتەوە، بەڵگە مێژووییەکان، رێزی ئەم شارستانیەتە بە یەکسانبوونی نەتەوەکان، دینەکان و ژن و پیاوە دەخەنەڕوو.  

سەرچاوە: ایران انترناشنال   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین