زارا محەمەدی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا هەواڵ

نوچەنێت

ژنێکی کورد سزای پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە-وە بەسەردا سەپێنرا.

زارا محەمەدی، بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپ لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە مانگی (١٠-٢٠٢٠) سزای (١٠) ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە-وە بەسەردا سەپێنرا. دوای داواکردنی پێداچوونەوە بەم بڕیارەی دادگا ئەمڕۆ بە فەرمی دادگا بڕیاری (٥) ساڵ زیندانی کردنی بۆ راگەیاند.

زارا، تەمەنی ٢٨ساڵە. مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجوومەنی کەلتوری کۆمەڵایەتی نۆژینە. خاوەن بڕوانامەی کارناسی باڵای جیۆپۆلەتیکییە. هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە.

ئەنجومەنی نۆژین، یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای سنەیە کە لە سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی ئەنجام دەدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین