سیاسەتی نوێی ئێران لەبارەی بەرجامەوە راگەیێندرا ئێران

نوچەنێت

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، کە پێش مەرجی ئێران بۆ دانوستانی زیندووکردنەوەی بەرجام، ”نیازپاکی و کردەوەی جددی ئەمریکا پێش دانوستانە“ و تاران دانوستان لە کاتی دەرچوونی ترەمپ لە بەرجام پەسەند دەکات نە بابەتی دیکە.   

عەلیڕەزا سەلیمی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی داخراوی پەرلەمان، بۆ وەڵام دانەوە بە پرسیارەکانی پەرلەمانتارەکان لەبارەی بەردەوامی دانوستانی زیندووکردنەوەی بەرجام لێدوانی داوە سەر رای وەزیری دەرەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەم دانیشتنە بە جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتەکانی تاران لەسەر بنەمای ”هەنگاو لە بەرانبەر هەنگاو و کردەوە بەرانبەر کردەوە“، لەبەرانبەردا ئەمریکا گوتوویەتی: ”کۆماری ئیسلامی رێگەی دانوستانی ئەتۆمی لە رێگەی ئابوری وڵات جیا دەکاتەوە و بە هیچ شێوەیەک ئابووری ناکەینە مەرج“.    

جەخت کردنەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بنەمای گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندییە ئەتۆمییەکانی خۆی بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە واشنتۆن چەندین جار رایگەیاندووە کە دەبێت سەرەتا ئێران بە پابەندییەکانی خۆی بۆ بەرجامی بگەڕێتەوە.

  سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین