مامۆستایانی زیاتر لە چل شاری ئێران رژانە سەر شەقامەکان ئێران

نوچەنێت

مامۆستایان لە شارو شارۆچکەکانی ئێران گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی پلەی مامۆستایان و هەروەها داوای ئازادکردنی مامۆستایانی زیندانیکراویان کرد.

گردبوونەوەکان رۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خوێندن و پەروەردە لە ناوچەو ناوەندەکانی پارێزگاکان و هەروەها دەزگای پلاندانان و بودجە لە تاران بەڕێوەچوون.

لەئەم گردبوونەوانە بە بەرزکردنەوەی پلاکارد، کە لەسەری دروشمی ”جێگەی مامۆستا زیندان نییە“ و ”مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت“ نووسرابوو.

ئەو گردبوونەوانە بەلایەنی کەم لە چل شاری ئێراندا ئەنجامدراون، لە پارێزگاکانی تاران، کوردستان، کرماشان، قەزوین، مازندەران، فارس، لورستان و ئەسفەهان.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین جار مامۆستایانی خانەنشینیش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی پلانی پلەبەرز نەکردنەوەی مامۆستایان کە لە مانگی شەشی ئەم ساڵەوە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراوە.

ئەگەر بێت و ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت ئەوا پلەو موچەی مامۆستایان دەگاتە بەلایەنی کەم 80%-ی پلە و موچەی ئەندامانی زانستی زانکۆکان کە پەلە و خزمەتی کاریان لەگەڵیاندا وەک یەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارەکە نزیکەی چوار مانگە دەرچووە، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتە بەر بۆ جێبەجێکردنی لە ناو پەرلەماندا.

ئەنجومەنی هاوئاهەنگی فەرهەنگی ئێران لە بڕیارەکەیدا داوای ئازادکردنی مامۆستایانی دەستگیرکراوی کردووە و داوای کردووە مامۆستا دەرکراوەکان و دەستگیکراوەکان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ئەم ئەنجومەنە داوای لە حکومەت کردووە ”لە بری دەستگیرکردن و هەڕەشە کردن پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت لە بەرامبەر کارمەندان و خانەنشینەکان“.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا و رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین