10 رۆژ مۆڵه‌ت به‌ خانه‌نشینى پله‌ تایبه‌ت ده‌درێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەیتییەکانى خانەنیشى دەکات، پێوێستە لە ماوەیەکى نزیکدا خانەنیشینى تایبەت فۆرمى زانیارى خانەنیشینى پڕ بکەنەوە.

لە نووسراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان هاتووە: "پێویستە لە ماوەى لە (10) ڕۆژدا، خانه‌نشینى تایبەت فۆڕمى زانیارى تایبەت بە خانەنیشینى تایبەت پڕ بکەنەوە."

ئامانج لە پڕکردنەوەى ئەو فۆڕمە بۆ ئەوەیە لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كێشەیان بۆ دروست نەبێت.

لە هەرێمى کوردستان بە خانەنیشنکراوانى پلە باڵاى تایبەت دەڵێن خانەنیشنى تایبەت ، هەر یەکە لە (وەزیر، بریکارى وەزیر، راوێژکار، بەڕێوەبەرە گشتییەکان) دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین