ئەمریکا بۆمبێک کە توانایی تێکدانی دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی ئێران هەیە تاقی دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

هێزی ئاسمانی ئەمریکا، سەرقاڵی تاقی کردنەوەی بۆمبی سەنگەرشکێنی  5هەزار پۆندی نوێیە، کە دەتوانێ دامەزراوە ژێرزەمینییە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆریای باکوور بکاتە ئامانج.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی «ئەیر فۆرس تایمز» فڕۆکەی شەڕکەری ئێف -15، کە لە بنکەی ئاسمانی ”ئگلین“ لە فلۆریدا لە رۆژی پێنجشەممە ٧ی ئەم مانگە فڕیوو، بۆمبێکی پێشکەتووی «جی بی یو-72» لە بەرزایی هەزار پێیی لەسەر ناوچەی تاقیکردنەوەکە بەردایەوە.

بەپێی بەڵگەکانی بودجەی دارایی ساڵی 2022، ”هێزی ئاسمانی ئەمریکا“ بەنیازە لە ساڵی داهاتوو بە تێچووی 36 ملیۆن دۆلار، ئەم چەکە 5 هەزار پۆندییە بۆ بۆ 125 یەکەی خۆی بکڕێت. بە گوتەی «ئەیر فۆرس تایم»، هێزی ئاسمانی ئەمریکا، لە ساڵی 2017-ەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر ئەم بۆمبە.

مایکل ئوهانلۆن، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوە لە دامەزراوەی «برۆکینگز» لەم بوارە بە «ئەیر فۆرس تایمز»ی گوتووە: «ئەگەری هەیە ئەم بۆمبە نوێیە دژی ناوەندە ژێر زەمینییەکانی کۆریای باکوور و ئێران بەکار بهێنرێت».

تاقی کردنەوەی ئەم بۆمبە نوێیە، هاوکاتە لەگەڵ وتوێژەکانی تەلئەڤیڤ و واشنتۆن، بۆ لێکدانەوەی «پرۆژەی جێگرەوە» بەرانبەر بە ئێران.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندبوو: «من وا بیردەکەمەوە کە هەموو جیهان دەزانێ کە مەبەست لە هەڵبژاردەی دیکە چییە».

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئامادەیی ئەم وڵاتەی بۆ رووکردنە «هەڵبژاردی دیکە» لە ئەگەری ئەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران نەگات بە ئەنجامێک راگەیاندووە.

سەرچاوە: العربیە   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین