6 ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کۆخەی لە منداڵان لە کاتی خەوتن تەندرووستی

نوچەنێت

یەکێک لە باوترین کێشە تەندروستییەکانی منداڵان، توشبوونیانە بە کۆکە لە شەوان پێش خەوتن.

باشتر لە چارەسەرە کیمیاییەکان، چارەسەری سروشتییە بەمجۆرەی خوارەوە:

یەکەم: لیمۆ و هەنگوین، شەربەتی نیو لیمۆ و کەوچکێک هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدە بە منداڵەکەت، چونکە لیمۆ سەرچاوەیەکی سروشتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری منداڵەکە دەدات، شەڕی ڤایرۆسەکان دەکات.

دووەم: گێزەر و پرتەقاڵ، گێزەرەکان بکوڵێنە و دوای ئەوەی تێکەڵ بە بڕێکی گونجاوی شەربەتی پرتەقاڵ بکە، پاشان  بیدە بە منداڵەکەت، کۆمەڵێک ڤیاتامینی گرنگیان تێدایە کە بەرگری لەش بەهێزدەکەن.

سێیەم: رازیانە، بڕێکی گونجاقو رازیانە لە ئاوی کوڵاوبکە، دوای ئەوەی سارد دەبێتەوە، کەوچکێک هەنگوینی تێبکە و بیدە بە منداڵەکەت. 

چوارەم: تۆوی ڕەش و کەوچکێک هەنگوین تێکەڵی  شیر بکە، ئارامی بە گەرووی منداڵ دەبەخشێت. 

پێنجەم: بڕێکی باش ئاو بکوڵێنە، پاشان گەڵای نەعنای تازەی بۆ زیاد بکە و دوای ئەوەی کەمێک سارد دەبێت، کەوچکێک هەنگوین زیاد بکە و بیدە بە منداڵەکەت.

شەشەم: زەیتی زەیتون و کەمێک شەکر لەگەڵ ڕۆنی زەیتون تێکەڵ بکە و لە کاتی کۆکەک بیدە بە منداڵەکەت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین