تورکیا: ئەمریکا فڕۆکەمان پێ نەفرۆشێت فڕۆکەی ڕووسیی دەکڕین تورکیە

نوچەنێت:

ئیسماعیل دەمیر، سەرۆکی دەزگای پیشەسازیی بەرگریی تورکیا دەڵێت لەوانەیە تورکیا بیر لە کڕینی فڕۆکەی ڕوسی لە جۆرەکانی "سو-35" و"سو-57" بکاتەوە، ئەگەر ئەمریکا ڕێگا لەوە بگرێت تورکیا فڕۆکەی F-16 کەی کیا فرەگەر ئەمریکا  کی لێبکڕێت، وەکوو چۆن پێشووتر نەیهێشت تورکیا فڕۆکەی  ئێف -35ی لێبکڕێت.

لای خۆیەوە دیميتری شوگاييڤ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی تەکنۆلۆجیی سەربازیی روسی رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ بکات سەبارەت بە فڕۆکەکانی "سو-35" و"سو-57" هەرکات تورکیا بڕیاری دا بیانکڕێت.

دەمیر دەڵێت، "ئەگەر نەمانتوانی ئێف 16 بکڕین، ئیدی دەستەوسان نابین!".

بەرپرسە تورکەکە ڕاشیگەیاندووە، "ئەگەر پێویست بێ لە هەر کاتێکدا بابەتی سو-35 وسو-571 دەکەینەوە، واتە هەر شتێک پێویست بێت بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتیمان، دەیکەین".

پێشووتر ئەمریکا بە فەرمی تورکیای ئاگادارکردبووەوە کە بێبەشیان دەکات لە فڕۆکەی ئێف 35 ئەویش دوای ئەوەی تورکیا سیتمی بەرگری ئێس400 ی رووسیی کڕی.

بەڵام یەکشەممە 17ی ئۆکتۆبەر ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئاشکرای کرد کە ئەمریکا پێی وتوون تورکیا دەتوانێت فڕۆکەی ئێف 16 بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین