ئێران بۆ گەڕانەوەی بۆ دانوستانی ئەتۆمی پێنج پێشمەرجی راگەیاند ئێران

نوچەنێت

تاران لە چەند رۆژی رابردوو بە شێوەی بەردەوام دەڵێت، خوازیاری گەڕانەوەیە بۆ دانوستانی ئەتۆمی، بەڵام رۆژی رابردوو ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە وەک نیازپاکی واشنتۆن، گرینگرترین پێشمەرجی دەستپێکردنەوەی وتوێژەکانی ئەتۆمییە.

بەگوێرەی نوسراوی ناوەندی لێکۆڵینەوەی «رۆهەڵاتی ناوەڕاست»، بۆچوونی دەوڵەتی رەئیسی لەبارەی کەیسی ئەتۆمی لە لایەن سێ بەڵگە و یاسای باڵادەست  دیاری دەکرێت.

یەکەمین بەڵگە، نامەی عەلی خامنەای، رێبەری کۆماری ئیسلامی بۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٥، کە لەسەر ئەو بنەمایە دانوستانی گەیشتن بە واژۆی رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە «بەرجام» ئەنجام درا.

دووەمین بەڵگە، یاسای «هەنگاوی ستراتیژی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان» کە پەرلەمانی ئێران لە ٢ی دیسامبەری ٢٠٢٠ پەسەندی کرد و سێهەمین بەڵگە، گوتەکانی خامنەای لە ٧ فێبریوەری ٢٠٢١-ە.

ئەم سێ بەڵگەیە، ستراتیژی دەوڵەتی نوێی ئێران لە بارەی دانوستانی ئەتۆمی دیاری دەکات و لەسەر بنەمای ئەم بەڵگانە، لایەنی ئێرانی پێنج پێشمەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئەتۆمی ڤیەن، دیاری کراو راگەیاندووە.
 

پێنج پێش مەرجی ئێران

یەکەین پێشمەرجی دەوڵەتی نوێی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دووبارەی دانوستانی ئەتۆمی، بەردەوامیدان بە پێشێلکردنی پابەندییەکانی بەرجام لەلایەن تارانەوە، تاکو کاتێ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی گەمارۆکان دەبێت.

لەسەر ئەم بنەمایە، دەوڵەتی رەئیسی بۆچوونی «پابەندی و رێزی بەرانبەر» رەتدەکاتەوە و لەسەرەتادا خوازیاری «هەنگاوی یەکەم»ی ئەمریکا بۆ نیشاندانی نیازپاکی واشنتۆنە.

پێشمەرجی دووەم، تاران گۆڕانکاری لە خشتەی دیاریکردنی کات لە رێککەوتنی ئەتۆمی، وەک بەرواری وەرگرتنی ئێران وەک هێزی ئەتۆمی لە ساڵ ٢٠٢٣ یا یان رێککەوتی کۆتایی هەندێک بڕیارنامەکانی شورای ئەمنی لە ساڵی ٢٠٢٥ قبووڵ ناکات.

پێشمەرجی سێهەم، پەیوەندی بە گەمارۆکانی مافی مرۆڤ و پەیوەندیدار بە تیرۆریزمەوە هەیە. بە گوێرەی بۆچوونی خامنەیی، هەر جۆرە گەمارۆیەک لە ژێرناوی مافی مرۆڤ، تیرۆریزم یا پەیوەندیدار بە بواری سەربازییەوە دوای واژۆی رێککەوتنی ئەتۆمی، بە پێشێلکردنی ئەم رێککەوتنە هەژمار دەکرێت.

پێشمەرجی چوارەم، دەوڵەتی رەئیسی «گەرەنتی» کردن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە لەسەر بنەمای دەرنەچوونی دووبارەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی.

گرینگترین پێشمەرج

پێنجەم و گرنگترین پێشمەرج، دەستپێکردنەوەی دووبارەی دانوستانی ئەتۆمی کە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین بار جەختی لەسەر کردۆتەوە، هەڵوەشاندنەوەی «تاقی کردنەوەی راستی» گەمارۆکانە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین