رووسیا کاری نێردەکەی لە ناتۆ رادەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت کە کاری نێردەی خۆی لە ناتۆ رادەگرێت و نووسینگەی پەیوەندییەکانی ناتۆش لە مۆسکۆ دادەخات، دوای ئەوەی ناتۆ مۆڵەتی کارکردنی هەشت کەس لە نێردەی ڕووسیی هەڵوەشاندەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، "بەهۆی هەندێک ڕێووشوێن کە پەیمانی باکووری ئەتڵەنتیک ئەنجامی داون، ئیدی بارودۆخ گونجاو نییە بۆ کارکردنی هاوبەشمان" لاڤرۆڤ ئاشکرای کرد کە بڕیارەکەیان لە یەکی مانگی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بڕیارەکەی روسیا، ئەو وڵاتە کاری نێردەکەی خۆی لەلای ناتۆ بۆ ماوەیەکی نادیار لە برۆکسل رادەگرێت و هەمان کات نووسینگەی پەیوەندییەکانی ناتۆ رادەگرێت کە لەناو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی بەلجیکادا بوو لە مۆسکۆ و ئەرکی هەماهەنگیی نێوان ناتۆ و وەزارەتی بەرگریی روسیای رادەپەڕند.

لاڤرۆڤ دەشڵێت، کە چالاکییەکانی نووسینگەی میدیایی ناتۆ-ش ڕادەگرن کە ناتۆ بە مەبەستی "باشکردنی ئاگاداری و لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا" دایمەزراندبوو.

سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر پەیمانی باکووری ئەتلەنتیک (ناتۆ) مۆڵەتی کارکردنی هەشت ئەندامی نێردەی روسیای لە برۆکسل هەڵوەشاندەوە بە تۆمەتی ئەوەی کرێگرتەی هەواڵگری ڕوسیا بوون بە شاراوەیی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین