چین نیگەرانە لە نزیکبونەوەی کەشتییە سەربازییە ئەمریکییەکان لە سنوورەکەی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

چین ڕەخنەی توند ئاراستەی ئەمریکا و کەنەدا دەکات بەهۆی ئەوەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو کەشتیی جەنگییان ئاراستەی تەنگەی تایوان کردووە و دەڵێت بەم کارە ئەو دوو وڵاتە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.

لە بڵاوکراوەی فەرمیی فەرماندەیی بەرەی ڕۆژهەڵات لە سوپای چیندا هاتووە، "ئەمریکا و کەنەدا یەکیان گرتووە لەپێناو دروستکردنی کێشە و گرفت لە ناوچەکەدا و بەشێوەیەکی مەترسیدار ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەی تەنگەی تایوانیان خستووەتە مەترسییەوە"، لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە "تایوان بەشێکە لە چین و هێزەکانمان لە پلەیەکی باڵای ئامادەباشیدا دەبن و وەڵامی هەر هەڕەشە و گێچەڵێک دەدەنەوە".

پێشتر لای خۆیەوە، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی تایوان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئەمریکا جەختیکردووەتەوە کە کەشتیی جەنگیی ئەمریکا و کەنەدا لە ١٤ تاوەکوو ١٦ی ئەم مانگە بە تەنگەی تایواندا تێپەڕ بوون و پابەندی خۆیان دوپات کردووەتەوە بە پاراستنی ئاساییشی ناوچەی ئۆقیانووسەکانی هێمن و هیندی.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین