ئەمريكا: لەگەڵ توركيا لە گفتوگۆداين بۆ چارەسەركردنى پرسى فڕۆكەى ئێف 35 تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "بۆ چارەسەكردنى پرسى بەشدارى توركيا لە پڕۆگرامى فڕۆكەى شەڕكەرى ئێف 35 لەگەڵ توركيا بەردەوامين لە گفتوگۆكردن".

ئەمڕۆ سێشەممە (19ى تشرينى يەكەمى 2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، نێد پرايس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لە گۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "وەزارەتى بەرگرى وڵاتەكەى لەگەڵ توركيا بەردەوامە لە گفتوگۆكردن بۆ چارەسەركردنى دۆسيەى فڕۆكەى شەڕكەرى (ئێف35)ى ئەمريكى".

لە بەشێكى ترى قسەكانى نێد پرايس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا بە بايەخەوە لە كڕينى ئەو فڕۆكە ئەمريكيانە دەڕوانێت، بەڵام وڵاتەكەى تا ئێستا هيچ ئامادەيەكى نيشان نەداوە ئەو فڕۆكانە بە توركيا بفرۆشێت".

سەبارەت بە وردەكارى چۆنيەتى گفتوگۆكانيش وتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا هيچ زانیارییەکى نەخستەڕوو.

بەهۆى كڕينى سيستەمى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا لە گرێبەستى فرۆشتنى ئەو فڕۆكانە پاشگەزبۆوە، هەروەها ئەو دوو فڕۆكەوانە توركييەى كە لە چوارچێوەى گرێبەستى كڕينى ئەو فڕۆكانە مەشقيان پێ دەكرا، لە كارەكانيان دوورخرانەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین