دوو رۆژنامەنووس دوای ئاشکراکردنی چەندین دەستدرێژی سێکسی ئەندامێکی سوپای پاسداران دەستبەسەرکران ئێران

نوچەنێت

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستدرێژی و ئازار جنسی چەندین منداڵ 7بۆ 11 ساڵ لە لایەن مامۆستایەکی ئەندامی سوپای پاسدارانەوە، دوو رۆژنامەنووس لە شاری «کلیبر» لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات دەستبەسەرکراون.

بەگوێرەی رێکخراوی «رۆژنامەنوسانی بێ سنوور» ئەبولفەزل پورحسێنقلی، بەرپرسی هەواڵنێری «سئحراما» و ئارەش شادمەند، وێنەگری ئەم هەواڵنێرییە، رۆژی (30 -9-2021) لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەیەکی تایبەتی سوپای پاسداران لە تاران.

بە گوێرەی هەواڵی راگەیاندنە لۆکاڵییەکان، دەستدرێژی و ئازاری جنسی ئەو منداڵانە لەلایەن ئەندامێکی سوپای پاسدارانەوە لە قوتابخانەیەی گوند، لە ناوچەیەکی شاری «اهر» لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات روویداوە.

سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەی دوو لە منداڵە قوربانییەکان، سکاڵای خۆیان لەلای بەرپرسانی یاسایی ناوچەکە کردووە، بەڵام بە گوتەی «رۆژنامەنووسانی بێ سنوور» دادگای شاری ئەهر بە سەرجەم راگەیاندنەکانی راگەیاندووە ئەو هەواڵە بڵاو نەکەنەوە.

بە گوتەی هەندێک راگەیاندن، کەناڵی هەواڵی سئحراما لە سڕینەوەی ئەم هەواڵە خۆی بواردووە و رۆژی دواتر هەواڵێکی تێروتەسەل تری لەمبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین