ئايا ئەردۆغان سەر لەنوێ دەتوانێت ببێتەوە بە سەرۆك كۆمارى تورکیا؟ شیکاری

نوچەنێت:

ئەنجامى هەموو راپرسييەكان دەريدەخەن، دەنگى هێزە ئۆپۆزسيۆنەكانى توركيا زيادى كردووە، بە درياريكراويش گەنجان لە گۆڕينى رێژەى دەنگى لايەنەكان پشكى شێريان هەيە.

بەگوێرەى راپرسييە نوێيەكانى تورکیا، دەنگدەرانى تورك بەرانبەر پارتى دادوگەشەپێدانى فەرمانڕەوا و ئەردۆغان پاشەكشەى كردووە، بەڵام كێشەكە ئەوەيە هاوپەيمانييەك نييە پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان لەخۆ بگرێت، بۆ ئەوەى بتوانن لە هەڵبژاردنەكان ركابەرى ئەردۆغان بكەن. 

بەگوێرەى ئەنجامى راپرسى دەزگاى (ميترۆپۆڵ) نيوەى بەشداربووانى راپرسييەكان پێيانوايە "ئەگەر هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجام بدرێت، ئەردۆغان ناتوانێت خولى سەركەوتوو بێت، لە بەرانبەردا لە 44% پێيان وايە ئەردۆغان سەركەوتوو دەبێت".

لە حاڵەتێكدا  ئەگەر ئەو ئەنجامانە وەك خۆى لە هەڵبژاردنەكان بێتەجێ، ئەردۆغان تووشى شۆك دەبێت، چونكە نزيكەى (20) ساڵە لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتوو دەبێت و شەقامى توركى پاڵپشتى دەكات.

هەرچەندە دەزگاى (ميترۆپۆڵ) هەموو بەشەكانى راپرسيەكەى بڵاونەكردۆتەوە، كە لە مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ ئەنجامدراوە، بەڵام ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بەشێك لەو راپۆرتەى بينيوە، بەراوردى دۆخى جەماوەرى ئەردۆغانى بە جەماوەرى ركابەرەكانى كردووە.

 ئەردۆغان سەردەكەوێت، بەڵام حزبەكەى شكست دەهێنێت

 محەمەد عەلى كولات سەرۆكى پەيمانگەى (ماك) بۆ لێكۆڵينەوە، ئاماژە بەوە دەكات، "بەهۆى دەستگرتنى بەو سەربازگەى لە پشتييەتى سەركەوتنى ئەردۆغان نزيكە، چونكە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى (2018) كە رێژەى52.59% ده‌نگه‌كانی بەدەستهێنا، بەڵام ئاكپارتى و مەهەپە و پارتى يەكێتى رێژەى53.66% يان بەدەستهێنا، كەواتە دەنگەدەرى ئەردۆغان لە دەنگدەرى پارتەكان زياترە".

لەبەرانبەردا هەر سێ پارتەكە بەراورد بە ئەردۆغان لە رووى جەماوەرييەوە پاشەكشەيان كرد بوو، بەڵام تا ئێستا پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان لەسەر ديدێكى هاوبەش بۆ ركابەرایەتى ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنى (2023) یه‌ك ده‌نگ نین، ئەوەش وادەكات ئەردۆغان سەركەوتوو بێت.

محەمەد عەلى سەبارەت بە ئەنجامى راپرسيەكانى پەيمانگەى (ماك) دەڵێت، "پارتى دادوگەشەپێدان لە 31.1%ى دەنگەكان بەدەست دەهێنێت، ئەو رێژەيەش بە بەراورد بە هەڵبژاردنەكانى(2018) كەمترە، چونكە لە 11% دەنگەكانى دادەبەزێت".

لە بەرانبەردا پارتى جەهەپەى ئۆپۆزسيۆن دەتوانێت تا ئەندازەيەك پارێزگارى لە دەنگەكانى خۆى بكات، كە ڕێژەكەى لە 22% یە.

بە گوێرەى راپرسيەكانى (ماك) پارتى باشەى هاوپەيمانى پارتى گەلى كۆمارى لە 13.4% ى دەنگەکان بەدەست دەهێنێت، ئەوەش دەستكەوتێكى گەورەيە، چونكە لە هەڵبژاردنى رابردوو رێژەى دەنگەكانى لە 9.96% بوو، پێشبينيش دەكرێت پارتى نەتەوەيى رێژەى دەنگەكانى دابەزێت، لە هەڵبژاردنى (2018) رێژەى دەنگەكانى لە 11.1% بوو ، بەڵام بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارە پێشبينى دەكردێت بۆ 7.1% دابەزێت.

لەسەر ئاستى هاوپەيمانييەكان، هاوپەيمانى (گەل) ئەگەر پارتى يەكێتيشى لەگەڵ بێت، لە 40% ى دەنگى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى تێپەڕناكات، ئەوە لە كاتێکدايە هاوپەيمانى (ئوممەت) بەبێ بەشدارى پارتى سعادەى موحافيزكار، ياخود پارتى ديموكراتى گەلان، دەتوانێت له‌ 35%ى دەنگەكان بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەگەر هێزەكانى تر لەگەڵى بەشداربن دەتوانێت لە 45% زياتر دەنگى دەنگدەران بەدەست بهێنێت.

راپۆرتەكانى پەيمانگەى (ماك) بۆ هەڵبژارنەكانى (2018) بەراورد بە راپۆرتەكانى پەيمانگەى (رەسد)ى توركى وردەکارى زیاتر لە خۆى دەگرێت، تەنيا پەيمانگەى (ماك) لە هەڵبژارندەكانى سەرۆكايەتیى تورکیا پێشبينى دەکات ئەردۆغان رێژەى مسۆگەرکردنى50%ى دەنگەکان تێپەڕێنێت. 

ئەگەر سەيرى دۆخى ئێستا بكەين، (ميترۆپۆل) ئەنجامەكانى هاوشێوەيە، هاوپەيمانى ئومەت 46% تێدەپەڕێنێت، هاوپەيمانى گەل شكست دەهێنێت، ئەو دەستكەوتانەى هاوينى ئەمساڵ حكومەتى توركيا بەدەستى هێناوە لە كەمكردنەوەى پەتاى كۆڕۆنا دەنگەكانى پێى زيادى كرد، بەڵام دواتر ئامانجەكە پێچەوانە بۆوە، لە كۆتايى دەنگەكانى بۆ 40% دادەبەزێت.

بەگوێرەى راپرسيەكانى ميترۆپۆڵ لە 53.7% ئاكپارتى ئەمجارە ناتوانێت حكومەت پێكبهێنێت، لە بەرانبەردا لە 54.8% پێيان وايە دەسەڵاتى فەرمانڕەوا چارەسەرى گونجاوى بۆ پێشخستنى كەرتى ئابوورى وڵاتەكەى نەبوو.

ئه‌وه‌ش يەكەم جاره‌ متمانە بە تواناى ئۆپۆزسيۆن دروست بێت، كه‌ پرۆژه‌كانی بۆ چارەسەكردنى كێشەكانى وڵات لە پڕۆژەكانى حكومەت پێشكەوتووترە، پێشتر لە 45.1%  متمانه‌یان به‌ پڕۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌بوو، بەڵام ئێستا له‌ ئەو رێژەيە بووە بە 45.7%، ئه‌وه‌ش به‌ره‌و پێشچوونێكی باشه‌ له‌و كاته‌دا.

سەبارەت بە متمانەى دەنگدەران بە هەردوو پارتى جەهەپە و باشە، بەشدارانى راپرسييەكە پێيان، وايە "ئەگەر ئەو دوو پارتە دەسەڵات بگرنە دەست، ئازادييە ئايينييەكان بەرتەسك ناكەنەوە"، بۆ ئەوەش پشت بە گوتارى ئۆپۆزسيۆن بەرانبەر بنكەى جەماوەى موحافيزكاريان ده‌به‌ستن، كە پێشتر ئەو بنكە جەماوەرييە پاڵپشتێكى سەرەكى ئاكپارتى بوو.

لە ئەنجامى راپرسيەكان كۆدەنگيەك لەسەر بەرەوپێشچوونى دەنگى ئۆپۆزسيۆن هەيە، بەتايبەتى گەنجانى توركيا لە ئۆپۆزسيۆن نزيكترن، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ ئاكپارتى لە راكێشانى گەنجان بۆلای خۆی شكستى هێناوە.

سەبارەت بە تەمەنى بەشداربووانى ئەو راپرسييە، بە گوێرەى دەزگاى (ORC) لە 33.8% ئەوانەى بەشدارييان كردووە، لە دايكبووى (1997 تا 2005(ن، لەو رێژەيە تەنيا 11.4% ئاكپارتيان هەڵبژاردووە.

ئێستا ئاكپارتى دووساڵ كەمترى لەبەردەستە، ئەنجامى ئەو راپرسيانە بەكردەيى ببينێت، بەتايبەت 17.8%ى گەنجان بەشدارى هەڵبژاردنەكان ناكەن، لە 13.4% يەكلا نەبووينەوە بۆ بەشداريكردن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین