وەزارەتی ئیرشاد وشە دروستکراوەکانی خامنەیی کۆکردەوە ئێران

نوچەنێت

محەمەد مێهدی ئیسماعیلی، وەزیری ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆکردنەوەی ئەو وشانەی کە لە لایەن خامنەییەوە دروستکراون، راگەیاند.

ئیسماعیلی دەڵێت، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی، لە ساڵانی پێشوو هەوڵی داوە «چەمکە داهێنراوەکان»ی خامنەیی کۆبکاتەوە و لەوانە «دائره‌المعارف»ێک دروست بکات.

وەزیری ئیرشادی حکومەتی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، کە مەبەستی لە چەمکی داهێنراو، وشەیەکە کە پێش لە باسکردنی لە لایەن خۆیەوە ئەم لێکدانە چەمکییە هیچ کەسێک بەکاری نەهێناوە.

بە گوتەی وەزیری ئیرشاد، ژمارەی ئەم وشانە «نزیکەی پەنجا وشەیە» و لەوانە دەتوانرێ ئاماژە بە «ناتۆی فەرهەنگی» یان « ئابووری خۆڕاگری» بکرێت.

جێگەی ئاماژەیە، کە ئیسماعیلی پێشتر چەندین کتێب و وتاری لە وەسفی خامنەیی نوسیوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین