ئیبراهیم رەئیسی کێشەکان دەخاتە ئەستۆی حەسەن رووحانی ئێران

نوچەنێت

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی، حکومەتی خۆی میراتگری کێشە ئابوورییەکانی حکومەتی حەسەن رووحانی ناساند.

رەئیسی شەوی دووشەممەی رابردوو (١٨-١٠-٢٠٢١) لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران رایگەیاند، لەکاتی رادەستکردنی حکومەت پێی، حکومەت لە بارودۆخێکی باشی داراییدا نەبووە.

سەرۆککۆماری ئێران، حکومەتی پێش خۆی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە مانگەکانی کۆتایی خۆی، بەڵێنی دارایی زۆری خستۆتە ئەستۆی حکومەت.

رەئیسی جەخت خۆپارێزی لە قەرز کردن لە بانکی ناوەندی دەکاتە و دەڵێت، ئامانجی ئەوەیە بە هەموار کردنەوەی بودجە، کورتهێنانی کەم کاتەوە.

سەرچاوە:  BBC 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین