سندی لەگەڵ ئەم دەرمانانە مەخۆ تەندرووستی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

پەیمانگای لۆرەنسی کەنەدی ڕایگەیاندووە، سندی میوەیەکی زۆر بەسودە، بەڵام لەکاتی خواردندا لەگەڵ کۆمەڵێک دەرمان دەبێتە خواردنێکی بکوژ، وادەکات کاریگەری دەرمانەکە لەسەر لەش لە ڕیژەی پێویست زیاتر بێت، وەک دەرمانی فشاری خوێن، شێرپەنجە، هەروەها دەرمانی بەرز بوونەوەی کۆڵیستڕۆڵ لە خوێندا.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان، ئەم میوەیە، وادەکات دەرمان لەگەدەدا هەرس نەبێت و بمێنێتەوە، بەمەش لە خوێندا خەستدەبێتەوە و کاریگەری دە هێندە زیاد دەکات، رەنگە ببێتە هۆی وەستانی گورچیلە یان هەناسە و ئەگەری روودانی مردنی کتوپڕ.

زانایانی زانکۆی هارڤارد پێشتر ڕایانگەیاندووە، کە سندی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەوکردنی جگەر لە جۆری سی و جۆری دووی نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی زۆر بەسوودە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین