یەکەم ترلیۆنێری جیهان دەستنیشانکرا ئابووری جیهان

نوچەنێت

خاوەنداریەتی کردنی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان، گەورە ملیاردێری ئەمریکی، ئیلۆن ماسک دەکەن بە یەکەم ترلیۆنێری جیهان.

بانکی مۆرگان ستانلی پێشبینی دەکات گەورە ملیاردێری ئەمریکی ئیلون ماسک ببێت بە یەکەم ترلیۆنێری جیهان.

پێشبینیەکانی بانکی مۆرگان بۆ بوونی ئیلۆن ماسک بە ترلیۆنێری جیهان، پێوەستە بە ئەو پرۆژانەی کە ملیاردێرە ئەمریکیەکە خاوەنداریەتیان دەکات. ئەوانیش تسلا و سپەیس ئێکسن.

هەرچەندە ئوتومبێلە کارەباییەکانی تسلا، خاوەن جەماوەرێکی زۆر نین، بەڵام بە گوێرەی پێشبینیەکانی بانکی مۆرگان پرۆژەی سپەیس ئێکس دەتوانیت ئیلۆن ماسک بکات بە یەکەم ترلیۆنێری جیهان لە مێژوو مرۆڤایەتیدا.

لە ماوەی رابردوودا، ئیلۆن ماسک رایگەیاند" لە رێگای پرۆژەی سپەیس ئێکس، ئامادەم زیاتر لە ملیۆنێک  کەس ببەم بۆسەر هەسارەی مەریخ  تا ساڵی 2050، چونکە چیتر زەوی بە کەڵکی ژیان نایەت".

داهاتی ملیاردێرە ئەمریکیەکە زیاتر لە 241 ملیار دۆلارە و داهاتەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، رێژەی ٪17ـــی سامانەکەی ئیلۆن ماسک پێکدەهێن.

شرۆڤەکاری بانکی مۆرگان، ئادەم جوناس رایگەیاند، لە ئێستادا بەهای کۆمپانیای سپەیس ئێکس زیاتر لە 200 ملیار دۆلارە، و کۆمپانیاییەکی گرنگی تایبەت بە بۆشایی ئاسمانە کە خاوەن ژێرخانێکی پتەوی ئابووری و چاودیڕیکی کاراییە لە گۆرانکاریەکانی بۆشایی ئاسمان،، بە هۆی بەهێزی تۆری پێوەندیەکانی  کۆمپانیای سپەیس ئێکس، پیشبینی دەکەین پشکەکانی لە بازارەکاندا زۆرترین بەها تۆمار بکەن و ئیلۆن ماسک بکات بە یەکەم ترلیۆنێری جیهان. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین