ئەو خۆراکانەی دەبێت لە وەرزی پاییزدا بخورێت تەندرووستی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و گۆڕانی کەش و هەوا و دابەزینی پلەی گەرمی، بەگشتی مرۆڤ دووچاری هەندێک نەخۆشی دەبێت وەک کۆکە و هەڵامەت کە پێی دەوترێ پەتای وەرزی، کە لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوادا دووچاری سەرما بوون دەبێتەوە، هەربۆیە دەتوانرێت سود لەم خۆراکانە وەربگیریێ کە سود و بەرگری دەبێت بۆ لەش لەم وەرزەدا.

١_ كه‌له‌رم: ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ ڤیتامین «C» و ڕیشاڵ و مادده‌ی گرنگ له‌ كه‌له‌رمدا هه‌یه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌تایبه‌تیش شێرپه‌نجه‌ی سنگ.

٢_ پیازی سور: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فۆسفۆڕو ئاسن و كالیسیۆمی تێدایه‌ مادده‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ بۆ ڕیخۆڵه‌ زۆر به‌سوده‌ و مێشكیش به‌هێز ده‌كات، پیازی سور ل چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ دەكات، به‌رگری له‌ش دژ به‌ نه‌خۆشییه‌كانیش له‌ وه‌رزی پاییزدا زیاد ده‌كات.

٣_ سێو: له‌ باشترین میوه‌كانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌ وه‌رزی پاییز به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڤیتامین و ڕیشاڵ و دژه‌ ئۆكسید كه‌ ناسراوه‌ به‌ فلافۆنید له‌ سێودا، مرۆڤ له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت، كاریش ده‌كات بۆ نوێبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش و سنورێكیش بۆ پیربوون داده‌نێت.

٤_ هه‌نجیر: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تامێكی خۆشی هه‌یه‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاڵ و كالیسیۆم و گرنگیه‌كه‌ی هاوتای شیره‌، به‌هۆی ئاسانی هه‌ڵمژینی شه‌كره‌كه‌ی له‌لایه‌ن له‌شه‌وه‌ خواردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ زیانبه‌خشه‌ كه‌ توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون.

٥_ كوله‌كه‌ی زه‌رد:  ڤیتامین «C» و بیتاكارۆتین و ترشی فۆلیكی تێدایه‌، خواردنی زۆر به‌سوده‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان. ناوكه‌كه‌شی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زینك و ترشی ئۆمێگا 3. هەروەها له‌ توانایدایه‌ پارێزگاری له‌ مرۆڤ بكات له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ.

٦_ هه‌رمێ: خواردنی هه‌رمێ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دابه‌زانی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش و ده‌شبێته‌ هۆی ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا.

٧_ په‌تاته‌ی شیرین: بیتاكارۆتین و ڤیتامین «C و ڕیشاڵه‌كانی تێدایه‌ و مرۆڤ له‌ سه‌رمابوون ده‌پارێزێت، یارمه‌تیده‌ریشه‌ له‌ باشكردنی كرداری ھه‌رس، ئه‌و شه‌كره‌ش كه‌ تێیدایه‌ به‌خاوی له‌لایه‌ن له‌شه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژێت، هه‌ر بۆیه‌ خواردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سوده‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین