سەرۆک مەسعود بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، ئەمڕۆ لە سەلاحەددین لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارک بریسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق، بارودۆخی سیاسی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە (21/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک مەسعود بارزانى لەدیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا، "ھەردوولا پڕۆسەی ھەڵبژاردنیان بە سەرکەوتوو وەسف کرد و، ھیوای ئەوەیان خواست کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ببێتە دەستپێکی قۆناغی تازە کە تێیدا سەقامگیری سیاسی بێتەدی و بەرژەوەندی گشتی و خواستی ھاوڵاتیان و دەنگدەران جێبەجێ بکرێ."

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزى بەریتانیالە عێراق، "پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ ھەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و ھەروەھا ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان دووپات کردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین