ئاسۆس عەلى: یەکێتى سەردانى سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندى پارتى و یەکێتى بە جۆرێکە، وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق لەلایەن یەکێتییەوە نابێتە هۆى کێشە لە نێوان هەردوو حیزبدا.

ئاسۆس عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکى بۆ رووداوی دەڵێت، یەکێتى بەرنامەى خۆى بۆ چوونە بەغدا و لە داهاتووش سەردانى لایەنە کوردستانییەکان دەکەین.

لەسەر یەکڕیزى و یەکگرتووى لایەنە سیاسییەکانى کورد لە بەغدا، ئەو ئەندامەى سەرکردایەتی یەکێتیى ڕاشیگەیاند، ئەگەر وەک یەک هاوپەیمانیش نەچینە بەغدا، دەتوانین هێزە کوردییەکان لە بەغدا چوارچێوەیەکى یەکگرتوویان هەبێ.

ئاسۆس عەلی، دروستکردنى هاوپەیمانییەک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بە گران نازانێ و دەشڵێت، پێموانییە ئەوە زۆر زەحمەت بێت، چونکە دۆخی عێراق بەجۆرێکە کە هاوکار دەبێت لایەنە کوردستانییەکان بە یەکگرتوویی بچنە بەغدا.

لە بارەى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق لەلایەن یەکێتییەوە، ئاشکراى دەکات، پێشتر بەپێی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ یەکێتی بووە، پێشمان وایە پەیوەندیی پارتی و یەکێتی بەجۆرێکە ئەوە نابێتە کێشە لەنێوانیان، هێشتاش هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ پارتی لەسەر هیچ یەک لە پۆستەکان نەکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین