ئەگەر بنێشتت قوتدا جەستەت چی بەسەردێت؟ تەندرووستی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بنێشت لە کۆمەڵێک مادەی سروشتی و دەسکرد بەرهەم دێت، کە هەم تامی خۆشتر دەکەن و هەم کارێک دەکەن کە بە ماوەیەکی زیاتر لە بەرامبەر خراپبووندا خۆی ڕابگرێت.

 بنێشت لە گەدەدا لەلایەن ئاسید کلۆریدریک HCLـەوە هەرس دەبێت، بەڵام ئەو مادە لاستیکییەی لەناو پێکهاتەی بنێشتدایە هەرس نابێت.
کاتێک بنێشتەکە دەجوین، زمانمان ملۆکۆلە گەورەکانی ناو بنێشت لەلایەن ئەنزیمەکانی خۆیەوە دەشکێنێت، بەڵام کاتێک لە ڕووی ناهوشیارییەوە بنێشتەکە قوت دەدەین گەدە ناتوانێ ئەو لاستیکەی ناو بنێشت هەرس بکات و پاش تێپەڕینی یەک یان دوو رۆژ، لەگەڵ پیسایی لە جەستە دێتە دەرەوە.
قووتدانی بنێشت لە بەشەکانی ژوورەوەی جەستەدا هیچ کێشەیەک دروست ناکات و نابێتە هۆی پێکەوە نووسانی ئەندامەکان، بەڵام ئەگەر بنێشتێکی زۆر گەورە یان چەند دانە بنێشت هاوکات قوت بدەی ئەگەری هەیە سیستمی هەرسی دابخات. ئەمە زیاتر لە منداڵان ڕوو دەدات. 

لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، ئەو بنێشتەی لەلایەن مناڵەوە قوت دەدرێت قەبزی لێدەکەوێتەوە و سیستمی هەرسیان تێک دەدات. بنێشتیش هاوشێوەی خۆراکەکانی دیکە بۆ نمونە سپاگێتی، گۆشت و چەرەسات هەرس دەبێت و پاشان لە جەستە دێنە دەرەوە بەو جیاوازییەی هەندێک بە ئەستەمی جەستە دەیمژێت.

سودەکانی بنێشت چین؟

 یادەوەری بەهێز دەکات

 یارمەتی مێشک دەدات بۆ ئەوەی ئۆکسجینی زیاتری پێبگات

 یارمەتی دەرێکە بۆ ئەو خواردنە قورسانەی کە مرۆڤ بە ناتەندروستی دەیخوات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین