لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا کۆدەبێتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

دواى بەرزبوونەوەى ڕێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا و مردنى ژمارەیەکى زۆر بەو ڤایرۆسە لە هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە لیژنەى باڵاى رووبەڕبوونەوەى کۆرۆنا لەم هەفتەیە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (24/تشرینى یەکەم/2021)، بۆ گرتنەبەرى خۆپارێزى زیاتر دەرکردنى رێکارى نوێ لە هەرێمى کوردستان، لیژنەى باڵاى رووبەڕبوونەوەى کۆرۆنا بە سەرپەرشتى وەزیرى ناوخۆ ڕۆژى دووشەممە (25)ى تشرینى یەکەم کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەى ڕێژەى گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت،  گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بە رێژەی سەدا نۆزدە زیادی کردووە. 

وه‌زیری ته‌ندروستی دەشڵێت، ئێستا پایزه‌ و وه‌رزی ئه‌ننفله‌وه‌نزایه‌، هاووڵاتیان پێویسته‌ ئه‌و په‌تایه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرن و پشكینی كۆرۆناش بكه‌ن، چونكه‌ نیشانه‌كانیان له‌یه‌ك نزیكن، تاوه‌كو نه‌بنه‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و خه‌ڵكی دیكه‌ تووشی ببن و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستان زیاد بكات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەپێى ڕاگەینێدراوى وەزارەتى تەندروستى، تەنها دوێنێ شەممە (23)ى تشرینى یەکەم، (28) کەس لە هەرێمى کوردستان بە هۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین