ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف 16 به‌ توركیا ده‌ربڕی تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشکراى دەکات، "وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی فڕۆكه‌ی  16 كردووه‌"ـ

بەپێى هەواڵێکى ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ)، خه‌ڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای هاوپه‌یمانی ستراتیژی و دۆستمان، بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 16و نوێكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی تر ده‌ستمان به‌ كاری ته‌كنیكی كردووه‌".

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاكار روونی كرده‌وه‌، "توركیا ملیارێك و (400) ملیۆن دۆلاری بۆ فڕۆكه‌ی ئێف 35ی به‌ ئه‌مریكا داوه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه‌‌ گرنگه‌ كڕینی (40) فڕۆكه‌ی ئێف 16 و نوێكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی تره‌، به‌رانبه‌ر ئه‌و پاره‌ی پێشتر به‌ ئه‌مریكامان دابوو". 

سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی، "له‌كۆتایی ئه‌و مانگه‌ ئه‌ردۆغان و جۆبایدن  له‌ رۆما كۆده‌بنه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ی من و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌یه‌ دیداری هه‌ردوو سه‌رۆك دیدارێكی ئه‌رێنی بێت، ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ربه‌سته‌كانی دیداری به‌رده‌م سه‌رۆكه‌كانمان لابده‌ین".

به‌هۆی كرێنی سیسته‌می به‌رگری ئێس 400 رووسی، ئه‌مریكا توركیاى له‌ پڕۆگرامی فڕۆكه‌ی ئێف 35ى وڵاته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین