ئەمریکا لە ئاسمانی پاکستانەوە لە ئەفغانستان دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

کەناڵی (سی ئێن ئێن) دەڵێت، ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن چەند ئەندامێکی کۆنگریسی ئاگادارکردۆتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان نزیکە لە ڕێککەوتن لەگەڵ پاکستان سەبارەت بە ڕێگەدانی ئەو وڵاتە بە بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی و هەواڵگری لە ئەفغانستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەو کەناڵەی ڕاگەیاندووە، کە پاکستان ئارەزووی خۆی پیشان داوە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە، کە تێیدا لە بەرامبەر ڕێگەدانی پاکستان بە بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەلایەن ئەمریکاوە، دەبێ ئەمریکاش یارمەتی پاکستان بدات لە "شەڕی دژە تیرۆر" و بابەتی پەیوەندییەکانی پاکستان لەگەڵ چین.

بەڵام سەرچاوەیەکی دیکە وتوویەتی گفتوگۆکان هیشتا بەردەوامن و خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەش ئەگەری دەستکاری کردنیان هەیە.

ئەو هەواڵە لە سەروبەندی کۆنفرانسەکەی مۆسکۆیە کە تێیدا وڵاتانی ڕوسیا و چین و پاکستان لەگەڵ شاندی تاڵێبان لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەدان سەبارەت بە دۆخی ئەفگانستان، بەڵام ئەمریکا بە بەهانەی گرفتی لۆجستی بەشداری ئەم کۆنفرانسەی نەکردووە و هیوای خواستووە لە ئاییندە بتوانێ بەشداری بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین