سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان کۆدەبینەوە لەپێناو دروستکردنى یەکڕیزى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عیراق به‌گشتى و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى، تاوتوێ دەکەن.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ماتیو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق کۆبوونەوە، سەبارەت بە ئەنجامى هەڵبژاردنى عێراق هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە، "گرنگه‌ دواى په‌سه‌ندكردنى ئاكامه‌كان حكوومه‌تێكى گشتگیر له‌ عیراق پێك بێت كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئومێد و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بێت."

سەرۆکایەیەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ماتیو تولەر دەڵێت، "ئاماژه‌ به‌ په‌یامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرا كه‌ پشتیوانى له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و به‌ هه‌نگاوێكى گرنگى له‌ قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ڕۆڵى كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق له‌ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌وروپا به‌رز نرخێنرا."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، "یاساى هه‌ڵبژاردن كه‌ جارى یه‌كه‌مه‌ له‌ عیراق كارى پێده‌كرێت و دووپاتى كرده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بێته‌ ئاراوه‌."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم روونیشدەکاتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى عیراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگیى‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ‌هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق و جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور، ڕێككه‌وتنى شه‌نگال، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، دۆخى سووریا و پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین