واشنتن فڕۆکەی جەنگی دەگەیەنێتە نزیکترین فڕۆکەخانە لە رووسیاوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

گۆڤاری بەناوبانگی "فۆربس" بڵاوی کردووەتەوە کە هێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕۆکەی سەربازیی جۆری ئێف-١٦ی گواستووەتەوە بۆ نزیکترین فڕۆکەخانەی خۆی لە سنووری رووسیاوە، بۆ دوورگەی شیمیا لە ویلایەتی ئالاسکای هاوسنووری رووسیا.

گۆڤارەکە دەڵێت فڕۆکە سەربازییەکان بەپێی پڕۆگرامێکی مەشقی ئەوتۆ گوازراونەتەوە کە لێکچووی سیناریۆی ئەگەری روودانی شەڕە لەگەڵ رووسیادا.

لە راپۆرتەکەی فۆربسدا هاتووە کە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا وەها پێشبینی دەکات لە باری روودانی جەنگدا رووسەکان هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییە گەورەکانی سوپای ئەمریکا بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی و باڵدار، بۆیە ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی فڕۆکەکانی لەم شوێنانەدا ڕزگاربوونی لانی کەم بەشێک لە فڕۆکەکانی مسۆگەر دەکات و توانای بەرپەرچدانەوەی هێرشی لەو جۆرەی لایەنی بەرامبەر، دەهێڵێتەوە.

دەبێ بڵێین پەنتاگۆن مانگی سێپتەمبەری ڕابردوو وتی کە ئەمریکا مەبەستیەتی نەکەوێتە ناو شەڕ لەگەڵ رووسیا و چین، چونکە جەنگێکی لەمجۆرە وێرانکەر دەبێت بۆ هەموو جیهان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین