چین  چەکی دژە مانگی دەستکردی دروستکردووە! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی (ساوس چاینا مۆڕنینگ پۆست) دەڵێت زانایانی چین چەکیكیان دروستکردووە کە مانگە دەستکردەکان دەپێکێت!

رۆژنامەکە دەڵێت وردەکارییە زانستی و تەکنۆلۆجییەکانی ئەم چەکە نوێیە لە جۆرناڵی زانستی (Electronic Technology & Software Engineering) دا بڵاوکراوەتەوە.

پێشووتر جۆن ریمۆند سەرۆکی پرۆسە ئاسمانییەکانی ئەمریکا هۆشدار دابوو لەوەی هێزی فەزائی رووسیا و چین و وتبووی فەزا رۆڵێکی روو لە زیاد دەبینێ لە جەنگەکانی ئاییندەدا و دوژمنانی ئەمریکا لەم ڕووەوە پارەیان بە تواناکانیان داوە بۆ هەڕەشە دروستکردن لەسەر ئەمریکا.

هەروەها گۆڤاری "میلیتەری وۆچ" ی تایبەت بە هەواڵەکانی جەنگ لە زاری جەنەراڵ ریمۆندەوە گوستوویەتیەوە کە چین و رووسیا چەکی ئەوتۆیان دروستکردووە کە توانایان هەیە مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا لەکاربخەن یان تێکیان بشکێنن.

جەنەراڵە ئەمریکییەکە لەبارەی چینەوە وتوویەتی "چین مووشەکی زەمینی بڵاوکردووەتەوە کە ئامانجیان تێکشکاندنی مانگە دەستکردەکانە لە پشتێنەی نزمی زەوی دا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین