توێژەرێکی کۆمەڵایەتی: کوڕی بەرپرسەکان کێشەکانیان بە پارە چارەسەردەکەن ناوخۆیی
رۆژی (12/ تشرینی یەکەم/2021) کوڕی بەرپرسێک تەقەی لە کارمەندێکی سکویریتی کرد و کوشتی، لە کاتێکدا ئەو کارمەندە لە ئەرکی خۆیدابووە. رۆژی(20/ تشرینی یەکەم/2021) کوڕی بەرپرسێکی تر کارمەندێکی نانەواخانەی بریندارکرد.لە ساڵانی رابردوو بینیمان کەسوکاری بەرپرسێک کەسێکی لەسەر فول لایت کوشت، ئایا هۆکارەکەی چییە؟ بەرقەرارنەبوونی یاسایە یان پەروەردەی ئەوان؟

هێمن رەفیق، توێژەری کۆمەڵایەتی سەبارەت بەو پرسیارە دەڵیت" سەروەری یاسا یەکێکە لەو پرسانەی کە دەبێت پێداچونەی پێدا بکرێتەوە، چونکە بەراستی متمانە لەنێوان هاوڵاتی و یاسا بەشێوەیەک زۆر لاواز بووە، کە خەڵک دەیەوێت کێشەکانی لە دەرەوەی یاسا لەرێگای  مەکتەبی کۆمەڵایەتی حزبەکانەوە چارەسەربکات، لە راستیدا وەکو پێویست یاسا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە یاخود جیاوازی کراوە لە جێبەجێکردنی، لە نێوان کەسانی دەستڕۆیشتو و کەسانی هەژاردا".

سەبارەت بەو پرسیارەی کە بۆچی زیاتر کوڕ و کەسوکاری بەرپرسەکان، ئەم تاوانانە دەکەن گوتی"ئەو بابەتانەی کە روو دەدەن تەنیا کورە بەرپرس نین، هەندێ جار کەسی لادەر لە یاسا، پێوەرەکانی کۆمەڵگا و بەها گشتیەکانن، بەدڵنیاییەوە هەمیشە لۆژیکی هێز لە هەرێمی کوردستان کاری کردووە لەبری هێزی لۆژیك، ئەمە راستیەکە و هەموومان دەیبینین. بەداخەوە هێزی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دەست رۆیشتووی بەرپرسەکان لە دەرەوەی یاسا ئەوانە هەمووی کاریگەر بوونە بەسەر ئەوەی، کە نەتوانن رێز لە یاسا بگرن رێز لە پێوەرەکانی کۆمەڵگە و بەها گشتیەکان بگرن". 

 خاڵێکی تری گرنگ کە ئەم توێژەرە کۆمەڵایەتییە ئاماژەی پێدەدات، پەروەردەیە"پەروەردەی خراپ یەکێکە لە هۆکارەکان، یەکێکی تر لە هۆکارەکانی تر ئەوەیە کە ئێمە وەکو پسپۆرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی هەستی پێدەکەین، بەراستی پەراوێز خستنێکی زۆر بە پەروەردەوە دەبینرێت، جا پەروەردەی کورە بەرپرس بێت یاخود دەوڵەمەند، هەمیشە کێشەکانیان بە پارە، پێگەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری چارەسەر کراوە، لەبری ئەوەی بە یاسا چارەسەر بکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین