ئافرەتێک پۆستێکی باڵای پێدرا ئابووری جیهان

ئافرەتێک پۆستێکی باڵای پێدرا

نگوزی ئۆکۆنجۆ یویالا بەسەر ئەمریکادا سەرکەوت، جگە لە ئەمریکا رەزامەندی تەواوی ئەندامانی رێکخراوێکی گرنگی جیهانی بەدەستهێنا، بووە یەکەمین ئافرەتی جیهان کە سەرۆکایەتی ئەو رێکخراوە جیهانییە وەربگرێت.

نوچەنێت

نگوزی ئۆکۆنجۆ یویالا کە یەکەم ئافرەت بووە، وەزارەتی دارایی و دەرەوەی نەیجیریای بۆ ماوەی دوو مانگ وەرگرتووە، بۆ ماوەی 25 ساڵ لە بانکی جیهانیش کاری کردووە، بووە یەکەم ئافرەتیش کە خۆی کاندید کردبێ بۆ سەرۆکایەتی رێکخراوە بازرگانی جیهانی.

لەدوای خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو رێکخراوە، نگوزی ئۆکۆنجۆ یویالا توانی پاڵپشتی هەموو وڵاتانی ئەندام رێکخراوە بازرگانی جیهانی بەدەستبهێنێت، جگە لە ئەمریکا، بەڵام سەرەڕای رازی نەبوونی ئەمریکا سەرکەوت و بوو بە یەکەم سەرۆکی ئافرەتی رێکخراوەکە. ئەو خانمە ئەفرقییە، ئەزمونێکی درێژی کارکردنی هەیە، لە ساڵی 1954 لە نایجیریا لەدایکبووە، ساڵی 1976 زانکۆی هارڤاردی تەواو کردووە و دکتۆرای لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای ماساچوستس وەرگرتووە.

 سەرچاوە: ئاژانسەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین