پەرلەمانى توركيا مانەوەى هێزەكانى وڵاتەكەى لە سووريا و عێراق پەسندکرد
نوچەنێت:
پەرلەمانى توركيا رەزامەندى دەربڕى لەسەر داواكارى حكومەتى وڵاتەكەى بۆ درێژكردنەوەى ماوەى مانەوەى هێزە سەربازييەكانى لە سووريا و عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27ى تشرينى يەكەمى 2021) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە، پەرلەمانى توركيا پێشنیارى مانەوەى هێزەكانى تورکیاى پەسند کرد بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسيۆن لە باكوورى سووريا و عێراق.
ئەو رەزامەنديەى پەرلەمانى تورکیا دواى ئەوە دێت، هەفتەى رابردوو حكومەتى توركيا بە فەرمى داواى درێژكردنەوەى مۆڵەتى مانەوەى هێزە سەربازييەكانى لە پەرلەمانى توردکیان كرد، لە هەر یەک لە وڵاتانى سووريا و عێراق و لوبنان.
هەر يەك لە ئاكپارتى و مەهەپە و پارتى چاكە، بە بەڵێ دەنگيان بە درێژكردنەوەى مانەوەى هێزەکانى تورکیادا، لە بەرانبەردا جەهەپە و هەدەپە دژى ئەو بڕیارە بوون.
توركيا بە پاساوى پاراستنى ئاسايشى وڵاتەكەى بنکەى سەربازى لە عێراق و سووريادا هەيە، بۆ مانەوەى ئەو هێزانە پێويستى بە رەزامەندى پەرلەمانى وڵاتەكەيەتى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment