ڕووسیا: ناتۆ دەیەوێت ئابڵوقەمان بدات! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ڕەخنە دەگرێت لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناتۆ لەسەر ئاستی وەزیرانی بەرگری و دەڵێت، ناتۆ تاوەکو ئێستاش تەنیا ئامانجی ئەوەیە ڕوسیا ئابڵوقە بدات، هەر وەکو سەردەمی جەنگی سارد.

وەزارەتی بەرگری روسیا ماوەیەک لەمەوبەر پاشکۆی سەربازیی ئەڵمانیای لە مۆسکۆ بانگ کردبوو و یاداشتێکی ناڕەزایی پێ دابوو لەسەر چەند لێدوانێکی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە داوای لە ناتۆ کردبوو بە بەکارهێنانی هەڕەشەی ئەتۆمی بەر بە ڕووسیا بگرن. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لایەنی ئەڵمانییان ئاگادار کردبووەوە کە لێدوانی لەمجۆرە گرژییەلانی ئەوروپا زیاتر دەکەن و ناچنە خزمەت ئاساییکردنەوەی دۆخەکەوە.

هەروەها وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگی شۆیگۆ بەم دواییانە ئاماژەی کردبوو، کە پەیمانی ناتۆ هێزەکانی لەسەر سنووری روسیا کۆکردووەتەوە، هۆشداری دابوو لە لێکەوتەکانی ئەم جموجوڵانە لەسەر خودی ئەوروپا.

لای خۆیەوە دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکایەتیی روسیا، ڕۆژى یەکشەممەى ٢٤ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی هاریکاری لەگەڵ ناتۆ ڕەتدەکاتەوە، چونکە هەموو هەوڵەکان بەم ئاراستەیە بەفیڕۆ چوون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین