لەم خوە خراپە دووربکەونەوە تەندرووستی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ڕێگرتن لە پژمین لەمەترسیدارترین ئەو خوانەیە كە رەنگە سەربكێشێ بۆ مردنی كەسەكە، بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوە، بۆی هەیە پژمین ببێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ و قوڕگ.

لەهەندێك حاڵەتی دەگمەندا پژمەگرتن زیان بە لولە خوێنەكانی مێشكیش دەگەیەنێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان رێگری کردن لە پژمین، لەڕێگەی داخستنی لوت یان داخستنی دەم جوڵەیەكی زۆر مەترسیدارەو دەبێت بەهەموو بە جۆرێك لێی دوور بكەوینەوە.

توێژینەوەکە، نمونەی بە پیاوێكی تەمەن چل و سێ ساڵی هێناوەتەوە، كە بەهۆی ڕێگریكردنی لە پژمە گوازراوەتەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شاری لیستەر لە بەریتانیا، بەهۆی داخستنی دەم و گرتنی لوتی لەكاتی پژمیندا توشی هەڵئاوسانی گەردن و ئازارێكی توند لە جەستەیدا بۆتەوە. پشکنینە پزیشکییەکانی ئەم کەسە دەریانخستووە، كە ئەو پەستانی هەوایەی لەكاتی گرتنی پژمیندا دروستدەبێت، بەشی خوارەوەی قوڕگی دڕیوەو لەئەنجامدا قسەكردن و جوینی خواردنی بۆ كەسەكە سەخت كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین