کونسوڵخانەى ئێران لە سلێمانى: بێ بەرامبەر ڤیزا بە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەدەین ئێران

نوچەنێت:

کۆمارى ئیسلامیى ئێران ڕایدەگەێنێت، بەبێ بەرامبەر ڤیزا بە هەموو هاووڵاتییەکى هەرێمى کوردستان دەدات کە دەیانەوێ گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.

ئەمڕۆ رێککەوتى (27/تشرینى یەکەم/2021)، کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند "بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە ڤیزایەکی ئێران، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە رێگەی کۆمپانیا و نووسینگەکانی گەشتیاری داواکاریی پێشکەش بکەن و ببنە خاوەنی ڤیزای ئێران و  بە رەچاوکردنی پرۆتۆکۆڵە تەندروستییەکان دەتوانن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن".

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى کۆنسوڵخانەى ئێران لە سلێمانى، لەمەدوا، پێدانى ڤیزاى ئێران لە کۆنسوڵخانە بە خۆڕاییە، ئەگەر لە کۆمپانیاکانى گەشتیارى هاووڵاتییان داواى وەرگرتنى ڤیزا بکەن، نابێ پێنج هەزار دینار زیاتر وەربگرن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین