حکوومەتى هەرێم: کۆدى بێ هاوتا بۆ (460) هەزار فەرمانبەر و پۆلیس دروستکراوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا (460) هەزا ر فەرمانبەر و پۆلیس کۆى بانکى بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە.

ئەمڕۆ پێنجەشممە رێکەوتى (28/تشرینى یەکەم/2021)، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەى هەنگاوەکانى پرۆسەى چاکسازیی بۆ کوردستان 24 گوتى، لە قۆناغى دووەمى بایۆمەتریدا  (460) هەزار فەرمانبەر و پۆلیس کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە بۆ ئەوەی لە رێگای سیستمی بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن.

هەروەها عەبدولحەکیم خەسرەو ئاشکراى دەکات، حکوومەتى هەرێم تا ئێستا (21) هەزار مووچەى راگرتووە و (11) هەزار مووچەی نایاساییش بەتەواوی بڕاوە.

دەشڵێت، لە چوارچێوەى پرۆسەی چاکسازیدا دوو هەزار و (442) پێشمەرگەی خانەنشینیش گواستراونەتەوە سەر وەزارەتی دارایی و دۆسیەی هەزار و (18) شەهیدی شەڕی داعش گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین