بایدن و ئەردۆگان کۆمەڵێک پرس تاوتوێ دەکەن تورکیە

نوچەنێت

بڕیارە جۆبایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گلاسکۆ کۆببنەوە.

جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە(28/تشرینی یەکەم/2021)رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببنەوە. 
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتی قسەکردن بۆ راگەیاندنەکان گوتی: ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ جۆ بایدن، باس لەوە دەکات کە حکومەتی ئەمریکا بەڵێنی ساڵی (2019)ی تایبەت بە ناچارکردنی شەڕڤانان بۆ دوورکەوتنەوە لە سنووری تورکیای بە دووریی (30) کیلۆمەتر جێبەجێ نەکردووە

رۆژی 31ی ئەم مانگە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا دەستپێدەکات و تاوەکو (12)ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین