وتەبێژى یەکێتى: تەندروستى مەلا بەختیار باش نییە و لە ژێر چاودێرى پزیشکدایە کوردستانی

نوچەنێت:

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی‌ كوردستان ئاشکراى دەکات، مه‌لا به‌ختیار ژه‌هرخوارد كراوه‌ و ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و تەندروستى باش نییە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى (29/تشرینى یەکەمى/2021)، ئه‌مین بابه‌ شێخ، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیى کوردستان بە میدیاى یەکێتى رایگه‌یاندووه‌، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی ژه‌هرخوارد كراوه‌و  ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌رو دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ژه‌هر خواردنەکە.

وتەبێژى یەکێتى ئاماژەوە بەوەدەکات، کە تەندروستى مەلا بەختیار باش نییە و لە نەخۆشخانەیەکى دەرەوەى وڵات لەژێر چاودێرى پزیشکدایە.

ئه‌مین بابه‌ شێخ دەشڵێت، باشتره‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌ ته‌ندروستیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌كان بكه‌ین، بۆ ئەوەى پشتڕاستی بكاته‌وه‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنه‌ به‌ژه‌هر یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن كردنی چه‌ند كه‌سێك له‌ئاسایشی سلێمانی.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ماوەى ڕابردووى لە دواى رووداوەکانى (8)ى تەمووزى ناو یەکێتى، هەر یەکە لە بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى، وەستا حەسەن، بەرێوەبەرى پێشووى ئاسایشى سلێمانى، تەیمورى ئەنفال ڕایانگەیاندبوو کە ژەهر خوارد کراون.          

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین