دووجۆر ڤیتامین ئەگەری مردن زیاد دەکەن تەندرووستی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

وادەزانین هەموو جۆرە ڤیتامینێک سودی هەیە بۆ سەر جەستەی مرۆڤ بەو پێوەرەی کە ڤیتامینەکان جێگرەوەی چەندەها چارەسەر و خۆراکە، بەڵام لە هەمان کاتدا نازانین زۆربەمان لە زیانەکانیان بۆ جەسەتە ئاگادارنین.

مارتا ئیبینگ پزیشك لە زانكۆی هاوكلاند لە نەرویج لە توێژینەوەیەكدا ئاشكرای كردووە، دوو جۆر ڤیتامینی بەناوبانگ هەن كە مەترسی نەخۆشی شێرپەنجە و مردن زیاد دەكەن. بۆ سەر جەستەی مرۆڤ.
بەگوێرەی بابەتێكی گۆڤاری كۆمەڵەی پزیشكیی ئەمریكا، ئەو نەخۆشانەی كە  ڤیتامینی B12 و ترشی فۆلیكیان خواردووە زیاتر ڕووبەرووی مەترسی شێرپەنجە و مردن دەبنەوە بە بەراورد بەو نەخۆشانەی كە ئەو دوو جۆرە ڤیتامینەیان نەخواردووە یاخود كەمتر خواردووە.

توێژینەوە پزیشكییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ڤیتامینی B12 و ترشی فۆلیك بە رێژەی %21 مەترسی شێرپەنجە زیاد دەكات و بە رێژەی %38 مردن لە لای نەخۆشەكان زیاد دەكات، بۆیە دەریدەخات هەموو ڤیتامینەکان سود بەخش نین بۆسەر جەستەی مرۆڤ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین