وەزارەتی تەندروستی زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە تەندرووستی

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی، هەواڵێکی نوێێ لە بارەی لێدانی ڤاکسین بە منداڵانی سەروو(12) ساڵ راگەیاند ئەوە لە کاتێکدایە کە رێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و وڵاتە ئەوروپییەکانیش خۆیان بۆ هاتنی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە-دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە(1/تشرینی دووەم/2021) لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بڕیاری کوتانی منداڵانی سەروو(12)ساڵ، بەپێی راسپاردەکانی لیژنەی باڵای راوێژکاریی بەرنامەی کوتان و راسپاردەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە. 

تاکو ئێستا 362 هەزار 251 کەس لە هەرێمی کوردستان توشی پەتای کۆرۆنا بوون و شەش هەزار و 458 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. 

ماوەیەک پێشتر وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا ماوەی نێوان ڤاکسینی یەکەم و دووەم لە 51 رۆژەوە بکرێتە 21 رۆژ، و بڕیارەکە گشتییە و هاوڵاتیانی ئاسایی، فەرمانبەران و مامۆستایان دەگرێتەوە. تا ئێستا 3 ملیۆن و 255 هەزار و 980 کەس لەسەری 18 ساڵییەوەن، لەو ژمارەیە 627 هەزار کەس ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، کە دەکاتە 13٪ و 410 هەزار کەس هەردوو ژەمیان وەرگرتووە کە دەکاتە 21٪. 

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ملیۆن و 112 هەزار ڤاکسین دراوە، ئێستا 900 هەزار قورچک بە هەر سێ جۆرەکەیەوە (سینۆفارم، ئەسترازینیکا و فایزەر ) بەردەستن و 171 بنکەی کوتان کراوەن، هەروەها زیاتر لە 30 تیمی گەڕۆکی تەندروستی دروستکراون بۆ گەڕان بە شوێنە قەرەباڵخەکاندا و لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوەجیهانییەکان لە بواری تەندروستی، ڤاکسینی ڤایزەریان لەسەر منداڵانی (5-11)ساڵ تاقیکردووەتەوەو ئەنجامێکی باشی بۆ پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین